ڕێکخراوی ئۆپێک: داهاتی نه‌وتی عێراق ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی ئۆپیک له‌ ڕاپۆرتێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ئه‌یلوول ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ شه‌ش ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به ‌گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌کانی ڕێکخراوی ئۆپێک، داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ڕابردوودا گه‌یشتوووه‌ته‌ 7 ملیار و ٩١٠ ملیۆن دۆلار.

به‌رزترین ئاستی داهاتی نه‌وت له‌ 6 ساڵی ڕابردوودا له‌ ساڵی ٢٠١٢ تۆمار کراوه که‌ گه‌یشتوووه‌ته‌ ٧ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.

له‌ ئه‌یلوولی ڕابردوودا عێراق ١٠٦ ملیۆن و ٧٩٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوووه‌ ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگی ئاب ٥ ملیۆن به‌رمیل پاشه‌کشه‌ی کردوووه‌.

له‌و مانگه‌دا کۆی نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاو گه‌یشتوووه‌ته‌ ٧٤.٠٩ دۆلاری ئه‌مریکی و به‌راورد به‌ مانگی ئاب ٦.٣٧% زیادی کردوووه‌.

جگه‌ له‌ ئاماری ڕێکخراوه‌کانی بواری نه‌وت و میدیا جیهانییه‌کان، حکوومه‌تی عێراق مانگانه‌ ته‌واوی زانیارییه‌کان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌که‌ی بۆ گه‌لی عێراق ئاشکرا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38643

Your Comment

You are replying to: .
captcha