ئازاد تۆفیق وه‌ک پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌کار بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار له‌ نێوان عه‌لی عوسمان و ئازاد تۆفیق ئه‌نجام درا و پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌كار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێک له‌ هاووڵاتییان و چالاكوان و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، له ‌بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار ئه‌نجام درا و ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێ له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزاری سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شاره‌زوره‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ئاینده‌دا هه‌موومان خزمه‌تكاری ئه‌م پارێزگایه‌ و سنووره‌كه‌ بین.

ناوبراو وتیشی: "هیوادارم له‌ ئه‌ركه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بم و بتوانم خزمه‌ت به‌م پارێزگایه‌ بگه‌یه‌نم، ئێستا چۆن به‌ ڕووسووری هاتووم، كه‌ ئه‌ركه‌كه‌شم كۆتایی هات هه‌ر ئاوا بم".

پارێزگارى نوێى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به ‌شێوازی كاركردنیشی وتى: "به‌ ته‌نیا كار ناكه‌م به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه‌ كار ده‌كه‌ین و كه‌سمان سووپه‌رمان نین".

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38612

Your Comment

You are replying to: .
captcha