به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به ئاماده‌بوونی به‌شێک له هاووڵاتییان و چالاكوان و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، له بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار ئه‌نجام درا و ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێ له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزاری سنووری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوره بۆیه ده‌بێت له ئاینده‌دا هه‌موومان خزمه‌تكاری ئه‌م پارێزگایه و سنووره‌كه بین.
ناوبراو وتیشی: "هیوادارم له ئه‌ركه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بم و بتوانم خزمه‌ت به‌م پارێزگایه بگه‌یه‌نم، ئێستا چۆن به ڕووسووری هاتووم، كه ئهركهكهشم كۆتایی هات هه‌ر ئاوا بم".
پارێزگارى نوێى هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنیشی وتى: "به ته‌نیا كار ناكه‌م به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه كار ده‌كه‌ین و كه‌سمان سووپه‌رمان نین".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment