به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی قۆناغی كۆتاییی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره له ده‌ڤه‌ری ده‌یره‌زوور له باكووری سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌سه‌ده ڕایگهیاندوووه که "له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانی داعشدا شه‌ڕی توند ڕووی دا و چه‌ند كاتژمێرێک به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی شه‌ڕ، شه‌ڕڤانانمان یه‌ک كیلۆمه‌تر و 500 مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و 15 خاڵیان دامه‌زراند و 5 مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دانرابوون".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه که فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردوووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا 2 چه‌كدار كوژران و بنكه‌ی هاویشتنی مووشه‌کی "حه‌راری" ڕووخێنراوه.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستوووهتهڕوو که فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تێك‌شكاند كه هه‌وڵی ده‌دا به‌ره‌و بنكه‌كانی شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وی بكات، هه‌روه‌ها سێ بنكه‌ی دیكه‌ی داعش كرانه ئامانج كه لێیه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر شه‌ڕڤانان.
هه‌سه‌ده ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه که له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 چه‌كداری داعش كوژران و سێ بنكه‌ی هاویشتنی مووشه‌ک و كارگه‌یێكی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و كۆگهیێكی ته‌قه‌مه‌نی ڕووخێنران.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment