به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا له ساڵی 2014 و پاش پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش 2200 هێزی خۆی له سووریا جێگیر کردوووه. هێشتاکه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له نێوان به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا موناقشه هه‌یه که هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کیی ئه‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار.
جفری گوڵدبرگ کارناسێکی په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک و ئێدیتوری گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک به‌و گۆڤاره‌ی ڕاگه‌یاندوووه که هه‌ندێک له سیناتۆهرهکانی ئه‌مریکا ڕۆڵێکی گرینگ ده‌بینن له قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بۆ به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی هێزی ئه‌و وڵاته له سووریا.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: لیندسی گراهام به دۆناڵد تره‌مپی ڕاگه‌یاندوووه که هێزه‌کانت له سووریا ببه ده‌ره‌وه و دواتر بزانه چ ڕوو ده‌دات؛ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له‌ناو ده‌چن چوونکه یان له‌لایه‌ن تورکیا و یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه ده‌کرێنه ئامانج.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسه سیاسییه‌کان ده‌شڵێت: گراهام به تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کورد له‌لایه‌ن تورکیا و له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه نه‌کرێنه ئامانج داعش هه‌مدیسان هێرش ده‌کاته سه‌ریان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment