شینهۆوا: ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له‌ کورد هێز ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات

به‌شی جیهان- هه‌واڵده‌ریی شینهۆوا نووسیی: ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هێزی ده‌ریاییی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی سووریای دیموکراتیک به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کان مانگی ڕابردوو دوایین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به‌ چه‌کدارانی داعشیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌یره‌زوور به‌تایبه‌ت شاری هه‌جین ده‌ست پێکرد.

هه‌واڵده‌ریی شینهۆوا ڕاپۆرتی دا که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا تاکوو ئێستا 113 هێزی کورد و عه‌ره‌بی سووریا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 211 چه‌کداری داعشیش کوژراون.

شه‌وی ڕابردوو هه‌ندێک له‌ میدیاکانی سووریا باسیان له‌ کوژرانی دوو هێزی ئه‌مریکا و 5 هێزی کورد ده‌کرد به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌واڵده‌ریی شینهۆوا له‌ زاری سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانی سووریاوه‌ هاتوووه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی پشتیوانی له‌ کورده‌کان، ژماره‌یێک له‌ هێزه‌ ده‌ریایییه‌کانی خۆی ناسراو به‌ مارینزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کردوووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ پێشتریش ئه‌مریکا ته‌نها له‌ ڕێگای گوله‌بارانی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی پشتیوانی له‌ کورده‌کان ده‌کرد.

ماڵپه‌ڕی ئانتی واریش نووسیی: هێزه‌کانی ئه‌مریکا چوونه‌ته‌ ناو ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ ئه‌مریکا بۆ پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆ له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌وینی هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38547

Your Comment

You are replying to: .
captcha