به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کردۆته‌وه که به هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆتایی به‌و كێشه سیاسییه هات كه دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو سه‌ری هه‌ڵداوه و چه‌ند مانگێک به‌رده‌وامی هه‌بوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاو كردوووه‌ته‌وه که سه‌رۆک كۆمار و ڕاسپێراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دیارترین كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراقن له دوای كۆتاییی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن له عێراق.
نیۆیۆرک تایمز باسی له‌وه‌ش كردوووه جگه له‌و گۆڕانكارییانه هه‌ریه‌كه له عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێک ئه‌ركی قورسدان و ده‌بێت به زوویی ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
شایانی باسه؛ به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه به سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێرا و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ناوبراو عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كه مانگێكی له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ڕابگه‌یێنێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment