هه‌ده‌په‌: چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئاشتی دێنێته‌دى

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که‌ له‌ ئیمرالی ئه‌نجام بدرێت ئه‌وکات چاره‌سه‌ریش ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ وتارێکدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارته‌که‌ی وتی: "ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له‌ تورکیا لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که‌یه‌ له‌ دوورگه‌ی ئیمراڵی."

بۆڵدان گوتیشی: "پێش سێ ساڵ پرۆسه‌ی ئاشتی و دانووستان له‌ نێوان په‌که‌که‌ و حکوومه‌تی تورکیادا هه‌بوو و شانده‌ سیاسییه‌کان چاویان به‌ ئۆجه‌لان ده‌که‌وت ئه‌وکات وڵات له‌ناو ئاستی و ئارامیدا بوو."

ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ ئۆجه‌لان سازشى له‌ ئاشتی نه‌کرد و بۆ دیموکراتی بوونی تورکیا تێکۆشانی ده‌کرد به‌ڵام ئاکه‌په‌ کۆتایی به‌ دانووستان و چاوپێکه‌وتنه‌کان هێنا و له‌ ساڵی 2015وه‌ تا ئێستا گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38513

Your Comment

You are replying to: .
captcha