سه‌ڵاحه‌ین ده‌میرتاش دادگایی ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌مڕۆ دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په‌) له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ به‌ھۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بڕیاره‌ جارێكی‌تر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ دادگایی بکرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ كه‌ ده‌میرتاش پێی ده‌ستگیر كراوه. له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌میرتاش به‌ ھاوكاری كردنی په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌. بێجگه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌ نزیكه‌ی 25 دۆسیه‌ی دیكه‌ دژ به‌ ده‌میرتاش كۆ كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ داوا ده‌كرێت سه‌دان ساڵ زیندانی بكرێت.

پێشتریش چه‌ند جارێک ده‌میرتاش دادگایی كرابوو له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تێک كه‌ خرابوووه‌ پاڵی و ڕایگه‌یاندبوو كه‌ دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و به‌ سیاسی كراوه‌.

له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووی توركیا كه‌ له‌ 24-6-2018 به‌ڕێوه‌ چوون سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ یه‌كێک بوو له‌ كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و توانیی زیاتر له 8%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.

ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ 4-11-2016ه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاری كردنی په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38495

Your Comment

You are replying to: .
captcha