هاتوچۆی هاوڵاتییان و بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە ڕادەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، لەشەوی شەممەوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەدەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕادەگیرێت و سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: تەنها ئەو گەشتیارە عیراقییانەی لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەزوەر محمود ساڵح سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەكە ڕایگەیاندوە: ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان و دەكەینەوە لەكاتژمێر 12ی شەوی 29/30ی 9ی 2018ەوە، شەممە لەسەر یەكشەممە، بە هەموو شێوەیێک سەرجەم هاتووچۆیێكی گەشتیاری و بازرگانی ڕادەگیرێت و تاوەكوو كاتژمێر 12ی شەوی 30/1ی 10ی 2018 بەردەوام دەبێت.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە، تەنها ئەو گەشتیارە عیراقییانەی لە وڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا گەشتیارانی ئێرانیش كە لە لەهەرێمی كوردستانن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 38342

Your Comment

You are replying to: .
captcha