کوردپرێس: بەپێى ئامارى کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسى هەرێمى كوردستان، ١٧٠ هەزار و ٤٦٩ کەس لە پارێزگاکانى ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و دھۆک مافى دەنگدانی تایبەتیان هەیە کە دابەشکراون بەسەر ٩٩ بنکەى دەنگداندا.
زۆرترینى ئەو کەسانەى کە مافى دەنگدانی تایبەتیان هەیە لە پارێزگاى هەولێردان کە ژمارەیان ٧٢ هەزار و ٦٥٣ کەسن. لە دواى ئەویش پارێزگاى سلێمانى دێت کە ژمارەیان ٦٢ هەزار و ٢٢٠ کەسن. لە پارێزگاى دهۆکیش ٣٣ هەزار و ٤٢١ کەس مافى دەنگدانیان هەیە و کەمترین ڕێژەى دەنگدەرانى تایبەتیش کەوتووەتە پارێزگاى هەڵەبجەوە کە دوو هەزار و ١٧٥ کەسن.
لەو رووەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی چەند رێنماییێکی بۆ دەنگدانی تایبەت لە رۆژی دەنگداندا بڵاو کردوەتەوە. ھاوکات شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر تەواوبوونی ھەموو ئامادەکارییەکانی رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، روونیشی کردەوە کە ھەرکەسێک لە یەکی ھەشتی ئەمساڵ بەدواوە بەڵگەنامەکانی دەنگدانی دەرھێنابێت "ناتوانێت دەنگ بدات، ئەوەش وەک رێگرییێک لە ئەنجام دانی ساختەکارى".
لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیيدا، ھەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆن دووپاتی کردەوە کە بە ھیچ شێوەیێک کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە سەرجەم وێستگەکان دادەخرێن. ھاوکات دوێنێ رێکاری وێنەگرتنی دەنگدەر لە رۆژی دەنگداندا لەلایەنی کۆمسیۆنەوە ھەڵوەشێنرایەوە.
٢٢ رێکخراوی نێودەوڵەتیی خۆیان بۆ چاودێریی کردنی ھەڵبژاردنی ١١١ نوێنەری پێنجەم خولی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment