پێشنیازی پارتی بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆک كۆمار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دوو پێشنیازی نوێی بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆک كۆماری دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی بەSNNی راگەیاند: چەند پێشنیازێک بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق هەیە، پێشنیازی یەكەم ئەوەیە پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیێک بكەن و بگەنە رێككەوتن لەسەر كاندیدێک.

ناوبراو وتیشی"ئەگەر هاتوو هەردوولا نەگەیشتن بەڕێككەوتن، پێشنیازی دووەم ئەوەیە كوتلە كوردستانییەكان پێكەوە دانیشتنێک بكەن، بۆ ئەوەی كاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار دیاری بكەن".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی راشیگەیاند: وەكوو پارتی پشتیوانی پێشنیازی دووەم دەكەین و پێمان وایە كوتلە كوردستانییەكان دەتوانن یەكلایی بكەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38333

Your Comment

You are replying to: .
captcha