دوو دانیشتنی تاران و سۆچی دژ بە یەک بوون/ ئەگەر تورکیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕوات ڕووسیا پشتگیریی دەکات

بەشی تورکیا- چۆشکۆ باشبوغ چاودێری سیاسی بۆ کاروباری تورکیا وتوویەتی کۆبوونەوەکانی تاران سۆچی بە تەواوەتی دژ بە یەکتر بوون و دەشڵێت ئەگەر تورکیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕوات ڕووسیا پشتگیریی دەکات.

کوردپرێس:

چۆشکۆ باشبوغ چاودێری سیاسی بۆ کاروباری تورکیا گفتوگۆیێکی لەگەڵ تایم تورک کردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە ڕۆژی 7ی ئەیلوول کۆبوونەوەی تاران بەڕێوە چوو و پاشان 17ی ئەیلوولیش دیداری سۆچی ئەنجام درا. لە هەر دوو دانیشتنەکەشدا هەڵوێستی هاوبەش ڕاگەیێندرا بەڵام لەبارەی ئێران و ڕووسیاوە دۆخەکە جیاواز بوو. لە دانیشتنەکەی تاران، ئێران دژ بە ئاگربڕی ئیدلیب بوو بەڵام لە دانیشتنەکەی سۆچی پشتگیریی ئاگربڕی دەکرد.

هەروەهەاش لە تاران، ڕووسیا زۆر حەزی لە ئاگربڕ نەکدەکرد بەڵام لە سۆچی ئەو ڕووسیایەمان بینی کە هەموو داواکارییەکانی تورکیای قبووڵ کرد.

ناوبراو تیشکی خستە سەر هاوکاریی نێوان تورکیا و ڕووسیا و زیادی کرد: ئەگەر بێتوو تورکیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات جووڵە بکات ئەوا ڕووسیا پشتگیریی دەکات بە هەمان شێوە کە پێشتریش لە عەفرین بەرانبەر بە کورد پشتگیریی لە تورکیا کرد.

News Code 38324

Your Comment

You are replying to: .
captcha