میت دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا ده‌ستگير ده‌کات

به‌شی تورکیا- ده‌زگاى هه‌واڵگریی توركيا ناسراو به‌ ميت دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ى له‌ سووريا ده‌ستگير كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلوولی 2018 هه‌واڵگریی تورکیا (میت) له‌ ناو خاكى سووريا كرده‌وه‌يێكى هه‌واڵگرى بۆ ده‌ستگير كردنى دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌ و له‌ شارۆچكه‌ى ڕاجۆى هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكوورى خۆرئاواى عه‌فرين دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ى ده‌ستگير كردوووه‌.

میت له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى دوێنێ درێژكراوه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌ هه‌واڵگريه‌يه‌ كه‌ له‌ 14ى ئه‌يلوول ئه‌نجام درا و له‌ ميانه‌يدا 9 كه‌سى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ عه‌فرين ده‌ستگير كران.

ئه‌و ده‌ستگيركراوانه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن ده‌ستيان هه‌بوووه‌ له‌ كوشتنى سه‌ربازانى سوپاى توركيا له‌ ميانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين كه‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستيان پێكرد و تا مانگى ئازارى ڕابردوو به‌رده‌وام بوون.

دادگاى ويلايه‌تى هاتاى باشوورى توركيا بڕيارى ده‌ستگيركردنى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ركردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38323

Your Comment

You are replying to: .
captcha