کونسووڵی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان یادی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازیان بەرز ڕاگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسووڵی و نوێنەری چەند وڵاتی بیانی لە هەرێمی کوردستان سەردانی کونسووڵخانەی ئێرانیان کرد و وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز یادی شەهیدانی ئەو هێرشەیان بەرز ڕاگرت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 26ی ئەیلوول نوێنەر و کونسووڵی چەند وڵاتی بیانی لە هەولێر سەردانی کونسووڵخانەی ئێرانیان کرد و یادی قوربانیان و شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازیان بەرز ڕاگرت و دەفتەری بیرەوەرییان ئیمزا کرد.

لە نێو نوێنەر و کونسووڵەکاندا ئەم نوێنەرانە دەبینران:

کونسووڵی وڵاتی چین، کونسوووڵاتی هیندستان، کونسووڵی وڵاتی کوەیت، کونسووڵی فەڕەنسا، کونسووڵی سریلانکا، کونسووڵی فەڵەستین، کونسووڵی تورکیا، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان، کونسووڵی ڕووسیا، کونسووڵی کۆریای باشوور و کونسووڵی ژاپۆن.

هەر لە سەردانەکەدا مورتەزا عەبادی کونسووڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ەم کاتە زیاتر لە 17 هەزار شەهیدی لە هێرشە تیرۆریستییەکاندا پێشکەش کردووە و قوربانیی ترۆریزمە.

هەر یەکە لە نوێنەر و کونسووڵی وئەو وڵاتانەی ناویان هێنرا پاش ئیمزاکردنی دەفتەری بیرەوەی و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوزا تێڕوانینی خۆیان و وڵاتەکەیان بەرانبەر بەو هێرشە دەردەبڕی و هەموو نوێنەرەکان ئیدانەی ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییەیان کرد.

News Code 38319

Your Comment

You are replying to: .
captcha