مالیکی داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات هەڵوێستەکانیان یەک بخەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوورى مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاسا داواى لە لایەنە کوردییەکان کرد هەڵوێستەکانیان یەک بخەن و یەک کاندید بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار دیارى بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مالیکى لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ شاندى پارتى باسى لەوەکرد، ئەگەر کورد لەسەر کاندیدێک رێک نەکەوێت، دوو بژاردەیان لەبەردەم دایە، یان دەبێت فراکسیۆنە کوردییەکان لە ناوخۆیاندا یەکێکیان هەڵبژێرن، یان لەناو پەرلەمان پرسەکە بخرێتە دەنگدانەوە.

ناوبراو وتیشى پشتیوانیى مەسعوود بارزانى لە فوئاد حسێن، هۆکارێکى گرنگ دەبێت بۆ یەکلایی کردنەوەى ناکۆکییەکان و پرسە هەڵواسراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دووى مانگى داهاتووى دیاری کردووە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و بۆ وەرگرتنى پۆستەکەش ١٨ کەس خۆیان کاندید کردووە کە شەشیان کوردن و پارتى و یەکێتیش بەجیا کاندیدیان پێشکەش کردووە.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38305

Your Comment

You are replying to: .
captcha