هه‌زاران مرۆڤ لە تورکیا بوونەتە قوربانیی قه‌یرانی سیاسی

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ سێشەممە، حه‌وته‌مین دانیشتنی دادگا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ هۆڵی دادگایی كردنی به‌ندیخانه‌ی سینجان به‌ڕێوه‌ چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەکرد كه‌ له‌ توركیا قه‌یرانێكی سیاسی هه‌یه‌ و له‌ ناویشیدا قه‌یرانێكی دادپه‌روه‌ری هه‌یه‌ و وتی: "ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، قه‌یرانی دادپه‌روه‌ریش قووڵتر ده‌بێت، ده‌بێته‌ هۆكاری ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌زاران مرۆڤ زیانمه‌ندی قه‌یرانی سیاسین.

یوكسه‌كداغ هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ببینه‌ ده‌نگی مێژوو و ڕاستییه‌كان، هه‌ر كه‌ ڕاستی داپۆشرا، ده‌بێ هه‌ندێک هه‌بن كه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌رخه‌ن و خاوه‌نداره‌تی لێ بكه‌ن. ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی بێ مافییێكی گه‌وره‌ بووینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ كاتێک له‌ به‌رانبه‌ر زوڵم سه‌ری خۆمان دانه‌نه‌واندووه‌ و هه‌نگاومان به‌ره‌و دواوه‌ نه‌ناوه‌.

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو ڕێگه‌یه‌ی ئێمه‌ هه‌نگاوی پێدا ده‌نێین، به‌رخۆدانی دیموكراتیكه‌، هه‌تا ئێستا به‌سه‌ربه‌رزی و ئیراده‌ی خۆم به‌شداری هه‌موو خه‌باته‌كان بووم".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38277

Your Comment

You are replying to: .
captcha