حه‌سه‌ن ڕۆحانی: به‌رنامه‌یێکم بۆ دیتنی تره‌مپ نییه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند که‌ تره‌مپ دۆخێكی وای نه‌خولقاندوووه‌ كه‌ یه‌كتر ببینن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران كه‌ بۆ به‌شداری كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان سه‌ردانی ئه‌مریكای كردوووه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند: پلانێكی نییه‌ بۆ دیتنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا چوونكه‌ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا دۆخێكی وای نه‌خولقاندوووه‌ كه‌ ئه‌و دیداره‌ ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رۆک كۆماری ئێران وتیشی: ئه‌گه‌ر كه‌سێک حه‌زی له‌ دیدار و دانووستان و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی بێت، هه‌ڕه‌شه‌ و بایكۆت به‌كار ناهێنێت، كاتێک وڵاتێک هه‌موو توانای خۆی له ‌دژی وڵاتێكی‌تر به‌كار ده‌هێنێت مانای وایه‌ كه‌ ئیراده‌ی پێویستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نییه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌باره‌ت به‌ دروست كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان تاران و واشنتۆن ڕایگه‌یاندوووه‌: ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و پرده‌ی كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و بایكۆت و ده‌رچوون له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وێرانی كرد دووباره‌ دروستی بكاته‌وه‌ و دۆخێكی گونجاو و له‌بار بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو وڵات بتوانن بۆ ئاینده‌ی خۆیان به‌رنامه‌ دابڕێژن.

ناوبراو له ‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ بۆچی ئێران تا ئێستا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ له ‌كاتێكدا كه‌ ئه‌مریكا كشاوه‌ته‌وه‌ وتی: هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنامه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ پاڕێزراو بێت ئێران ده‌مێنێته‌وه‌. تره‌مپ به‌ هه‌ڵه‌دا چوو چوونكه‌ پێی وا بوو ئه‌گه‌ر واشنتۆن له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ بكات ئه‌وكات تارانیش له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ڕووی نه‌دا.

سه‌رکۆماری ئێران له‌باره‌ی كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران گوتیشی كه‌ بایكۆت و سزاكان گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر گه‌لی ئێران به‌ڵام هاوكات ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی ئێران به‌رز بۆته‌وه‌.

ڕۆحانی له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ڕاشیگه‌یاندوووه‌ : ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت هێز بۆ بایكۆت كردنی نه‌وتی ئێران به‌كار بهێنێت ئه‌وكات ئێرانیش وه‌ڵامی گونجاوی ده‌بێت.

ناوبراو له‌باره‌ی بوونی هێزه‌کانی ئێران له‌ سووریا ده‌شڵێت: بوونی ئێران له ‌سووریا ویست و خواستی ئه‌و وڵاته‌ بوووه‌ و هه‌ركات كه‌ شه‌ڕی تیرۆر له‌ سووریا كۆتایی هات و حكوومه‌تی سووریا ڕایگه‌یاند كه‌ پێویست ناكات ئێران له‌وێ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وكات ئێران له‌وێ نامێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38268

Your Comment

You are replying to: .
captcha