به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه به باسنیووزی ڕاگه‌یاند: "پۆستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری ناوخۆ واژۆی له‌سه كراوه و من بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كراوم".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به فه‌رمی وه‌ک پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كار ده‌بم و پلان و به‌رنامه‌ی خۆمم هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بێگومان هه‌ر كاتێک وه‌ک پارێزگار ده‌ستبه‌كار بووم ئه‌وكاته هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌م به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌م".
ئازاد تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌م له ڕێگه‌ی هه‌لی كار و پڕۆژه‌ی خزمهتگوزراییهوه خزمه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌م".
شایانی باسه؛ یه‌که‌م پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دوای به پارێزگابوونی عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵی بوو که له‌سه‌ر پشکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو و دواتر له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه ئه‌و پۆسته وه‌رگیرایه‌وه و ئێستا له‌لایه‌ن "عوسمان عه‌لی"یه‌وه به وه‌کاله‌ت کاروباری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایی ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment