وه‌زاره‌تی نه‌وت: له‌ مانگی ئابدا زیاتر له‌ 111 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ئابدا زیاتره‌ له‌ 111 ملیۆن به‌رمیل و داهاته‌که‌شی زیاتر له‌ 7 ملیار و 735 ملیۆن دۆلار بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: "تێکڕای یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌ 69 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشراوه‌، هاوکات نه‌وته‌که‌ له‌لایه‌ن 37 کۆمپانیای گواستنه‌وه‌وه‌ هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراوه‌."

ڕاگه‌یێنراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه‌ نه‌وته‌که‌ له‌ به‌نده‌ره‌کانی باشووری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده ‌کراون و ئاماژه‌ به‌ هیچ بڕه‌نه‌وتێکیش ناکات که‌ له‌ که‌رکووکه‌وه‌ هه‌نارده‌ کرابێتن.

له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراقدا نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌ 46 دۆلار خه‌مڵێندراوه‌ و ڕۆژانه‌ 3 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بکرێت به‌ڵام له‌ ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوودا به‌ تێکڕا عێراق له‌ سه‌رووی 60 دۆلاره‌وه‌ نه‌وتی فرۆشتوووه‌.

هاوکات داهاته‌ نه‌وتییه‌کان به‌ زیاتر له‌ 64 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ زیاتر له‌ 28 ملیار دۆلار داهاتی نه‌وتی عێراق بێت، له ‌سه‌رووی بڕی خه‌مڵێنراوه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38262

Your Comment

You are replying to: .
captcha