بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شنگالى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تی: "دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى سیاسیى هه‌رێم ده‌گۆڕدرێت و به‌پێى راپرسیه‌كانیش پارتى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و به‌دواى ئه‌ویش یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و دواتر نه‌وه‌ى نوێ دێن، به‌ڵام چانسى حزبه ئیسلامییه‌كان داده‌به‌زێت".
ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ى پێشووى پارتى، ڕوونیشی كردۆته‌وه، چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێكى فراوان و دانانى ستراتیژێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌رىی قه‌یرانى ئابوورى، له دیارترین خاڵه‌كانى گۆڕانكاریی سیاسیى ده‌بن له داهاتوودا.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment