به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئێن ئاڕتی له ڕاپۆرتێکدا که له چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکه‌وه ده‌ستی که‌وتوووه ئاماژه به‌وه ده‌کات که مه‌سعوود بارزانى و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دژى ئه‌وه‌ن به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێککه‌وتوون که ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و پۆسته بۆ به‌رهه‌م ساڵح یه‌کلا ببێته‌وه.
ڕێککه‌وتنه‌که‌ى بارزانى و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له کاتێکدایه که به‌رهه‌م ساڵح دوای نزیکه‌ی ساڵێک له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌کێتی و دروست کردنی حزبێکی‌تر جارێکی دیکه له‌سه‌ر داوای خۆی گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌کێتی و وازهێنانى خۆى له سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ڕاگه‌یاند.
یه‌کێتى خۆى به خاوه‌نه له مێژیینه‌که‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌زانێت به‌ڵام ئێستا پارتیش ناوى فواد حسێنى هێناوه‌ته به‌ر باس بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار، ئه‌مه‌ش وای کردوووه به جیا سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن و هه‌وڵى وه‌رگرتنى پۆسته‌که بده‌ن.
بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى پۆسته‌که شاندێکى پارتی به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کاندا کۆ بوووه‌ته‌وه، هاوکات به‌رهه‌م ساڵحیش به سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى یه‌کێتى له به‌غدایه و هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌که له پاڤێڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌گه‌ڵدان به‌ڵام هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌و پۆسته بۆ به‌رهه‌م ساڵح یه‌کلا نه‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕازیی نییه به‌رهه‌م ساڵح ببێت به سه‌رۆک کۆمار بۆیه له کۆبوونه‌وه‌که‌ى ١٩ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌رکردایه‌تیی حزبه‌که‌یدا به‌شدار نه‌بوو که تێیدا به‌رهه‌م ساڵح کاندید کرا بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار.
چاودێرانى دۆخى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌م دژایه‌تییه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بارزانییه‌وه دووباره‌کردنه‌وه‌ى مێژوووه، چوونکه له چوار ساڵى ڕابردووش‌دا هه‌رچه‌نده هه‌موو ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه بوون که پۆسته‌که بۆ به‌رهه‌م ساڵح یه‌کلا ببێته‌وه به‌ڵام به هه‌وڵه‌کانى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جارێکى دیکه ئه‌و خه‌ونه‌ى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار دوور خرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا پارتى کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئاشکرا کردوووه به‌ڵام ئه‌و حزبه پارتى هێنده‌ى ئامانجى ئه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ى فشاره‌کانیه‌وه مه‌رجى خۆی به سه‌ر یه‌کێتیدا بسه‌پێنێت هێنده ئامانجى وه‌رگرتنى پۆسته‌که نییه، پارتى هه‌مان ڕۆژ که یه‌کێتى به‌رهه‌م ساڵحى کاندید کرد به فه‌رمى رایگه‌یاند که ناوبراویان قبووڵ نییه بۆیه ره‌نگه ئه‌گه‌ر یه‌کێتى که‌سێکى دیکه کاندید بکات پارتى پشتگیرى بکات و واز له بابه‌تى کاندیدییه‌که‌ى خۆى بهێنێت.
هاوکات به خوێندنه‌وه بۆ ڕابردووى پارتى و یه‌کێتى ده‌رده‌که‌وێت که ناکۆکییه‌کانى ئه‌م دوو حزبه ته‌نها بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگه و دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک جاران له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانیاندا ده‌چنه‌وه پاڵ یه‌کترى و پێشتریش مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی له‌وه کردوووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردبوو که ئه‌مانه‌ى تای هه‌ڵبژاردنه و دواى هه‌ڵبژاردن ده‌چینه‌وه سه‌ر ڕێچکه‌که‌ى خۆیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment