حکوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانى ئه‌هواز ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازی باشووری ئێران ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای‌ ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌هواز ده‌کات و له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتوووه‌: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات كه‌ (ڕۆژی شه‌ممه‌) له‌ شارى ئه‌هوازى باشوورى ئێران كرایه‌ سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى و تیایدا ژماره‌یێک له‌ سه‌رباز و خه‌ڵكى سڤیل و میدیاكارانى ئاماده‌ى نمایشه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یێكى دیكه‌شیان بریندار بوون."

له‌ كۆتاییی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌شدا حكوومه‌تی هه‌رێم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات و و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

حكوومه‌تی هه‌رێم هیواخوازیشه‌ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاساییی خۆیان بگه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوول 4 چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی له‌ ئه‌هوازی باشووری ئێران و له‌ ئاكامیشدا 29 كه‌س كوژران و 70 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38236

Your Comment

You are replying to: .
captcha