هێرش کرایه‌ سه‌ر ئۆفیسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند که‌سێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌کیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی و زه‌ره‌ر و زیان به‌ر ئۆفیسه‌که‌ که‌وت و چه‌ند که‌سێکیش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیلان شاکر هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو به‌ به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سلێمانییه‌وه‌ هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ئۆفیسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌شێکی زۆر له‌ که‌ره‌سته‌ و که‌لوپه‌له‌کانی ناو بیناکه‌یان شکاندوووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هیچ هه‌ڵویستێکیان نه‌بوووه‌.

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ به‌هۆى هێرشه‌که‌وه‌ چه‌ند ئه‌ندامێکى ته‌ڤگه‌رى ئازادى بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوو له‌ ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌کيی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ شه‌قامی مه‌لیک مه‌حموود له‌ شاری سلێمانی کرا و له ‌ماوه‌ی ڕابردووشدا له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چه‌ند جارێک ته‌قه‌ له‌ باره‌گای چه‌ند حزب و لایه‌نه‌کی‌تر کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38222

Your Comment

You are replying to: .
captcha