ڕۆحانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی ئه‌هواز ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌ عه‌ره‌به‌کانی لۆمه‌ ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئه‌و هێرشه‌ی کرایه‌ سه‌ر نومایشێکی له‌شکری له‌ شاری ئه‌هواز لۆمه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له‌ که‌نداوی عه‌ره‌ب.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران سه‌رکۆماری ئێران پێش ئه‌وه‌ی تاران بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی UN جێ بێڵێت و بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێک بێنێت گوتی: " هه‌موو ئه‌و وڵاته‌ بچووکه‌ به‌کرێگیراوانه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا ده‌یانبینین ئه‌مه‌ریکا پشتیوانییان لێده‌کات. ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌ هانیان ده‌دات و که‌ره‌سه‌ی پێویستیان بۆ دابین ده‌کات که‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ بخولقێنن."

سه‌رکۆماری ئێران وتیشی: "ئه‌مه‌ریکا هه‌ر وه‌ک زۆردار به‌رامبه‌ر به‌ جیهان ڕه‌فتار ده‌کات."

هه‌ر له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌هوازه‌وه‌ نیکی هایلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ UN له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێندا ئه‌و هێرشه‌ خوێناوییه‌ی مه‌حکووم کرد به‌ڵام گوتی: "پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ هۆکاری ئه‌م نائارامییه‌ چاو له‌ ڕه‌فتاری خۆیان بکه‌ن."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38221

Your Comment

You are replying to: .
captcha