به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌باره‌ی ئاینده‌ی سووریاوه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه‌یه كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزه كوردییه‌كاندایه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌لایه‌ن هه‌ندێک له هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه هاوكاریی ئه‌و تیرۆرستانه ده‌كرێت" كه به ڕای چاودێران ناوهێنانی هاوپه‌یمانیی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه كه مه‌به‌ست لێی ئه‌مریكایه ناردنی په‌یامێكه بۆ ئه‌و وڵاته كه توركیا سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن به‌ڵام ئه‌مریكا به هاوپه‌یمانی خۆی داده‌نێت.
سه‌رۆک كۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا كۆ ببێته‌وه.
شایانی باسه؛ به‌هۆی كێشه‌ی ده‌ستگیركردن و سزادانی قه‌شه ئه‌ندرۆ له‌لایه‌ن توركیاوه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتوووه و به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر توركیا، لیره‌ی توركی نیوه‌ی به‌های ڕابردووی خۆی له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment