به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی ئهیلوول نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران له هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕه‌وشی ئه‌منی و پارێزگاری کردن له سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئه‌نجامی پرۆسه سه‌ربازییه فراوانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی بیابانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و به ئاراسته‌ی سنووری عێراق- سووریا تاوتوێ کراوه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگهیاندوووه که له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا ڕێوشوێنه تایبه‌ته‌کان ئه‌نجومه‌نی ویزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بۆ چه‌کداماڵینی ھاووڵاتییان و ئه‌وه‌ی پێویسته چه‌ک ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێ کردنی گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment