ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در و نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا ده‌بێ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در ڕاگه‌یێندراوێكى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى موقته‌دا سه‌در بڵاویان كرده‌وه که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 2018 له ‌نه‌جه‌ف ڕێبه‌ری ڕه‌وتى سه‌در پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ئێستای سیاسیی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر له ‌پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووی عێراق.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاندوووه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تى داهاتووی عێراق وه‌ک باوكێك وابێت بۆ گه‌لی عێراق و جیاوازی نه‌كرێت له ‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق و حكوومه‌تێک له‌ خزمه‌تى هاووڵاتییانى عێراقدا بێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38200

Your Comment

You are replying to: .
captcha