وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: ئێران قه‌ت داوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌کردوووه‌.

کوردپرێس: ئاژانسێکی هه‌واڵی بیانی له‌ زاری نیکی هایلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان هه‌واڵی داواکاریی ئێرانی بۆ کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌وشێوه‌یه‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌ت داواکاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ پێشکه‌ش نه‌کردوووه‌."

بڕیاره‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له ‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان وتارێک پێشکه‌ش بکات.

دوای کشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئێران له ‌مانگی 5ی ئه‌مساڵدا و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکان به‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ گرژییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا په‌ره‌ی سه‌ندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38175

Your Comment

You are replying to: .
captcha