تورکیا 110 هێزى ئاسمانیی سوپای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگير ده‌كات

به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا 110 هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌وان 33 ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزیان به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داواکاری گشتیی تورکیا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ 110 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى هێزى ئاسمانیى توركيا ده‌ركرد که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ به‌ تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به‌ ڕێكخراوى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه‌ فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ ده‌رچوووه‌.

دواكارى گشتيى توركيا ئاشكراشی كردوووه‌ که‌ 85 له‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگير كراون و گه‌ڕان و پشكنينيش بۆ ده‌ستگيركردنى 25 كه‌سه‌كه‌ى ديكه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ نێوان ده‌ستگیرکراواندا ناوی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سوپای تورکیا ده‌بینرێت که‌ له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیکدا خزمه‌تیان ده‌کرد.

توركيا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ پيلانداڕێژه‌رى هه‌وڵى كووده‌تا شكستخواردوووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016ى ئه‌و وڵاته‌يه‌ و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه‌ له‌ ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێيه‌ ڕه‌تي ده‌كاته‌وه‌ ده‌ستى هه‌بووبێت له‌ هه‌وڵى كووده‌تا شكستخواردوووه‌كه‌.

به‌ تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له‌و كووده‌تايه‌دا حكوومه‌تى توركيا ده‌يان هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاى له‌ کاره‌کانیان ده‌ركردوووه‌ و هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازيش له‌ کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگير كراون.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38169

Your Comment

You are replying to: .
captcha