به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داواکاری گشتیی تورکیا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ 110 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى هێزى ئاسمانیى توركيا ده‌ركرد که ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به ڕێكخراوى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ ده‌رچوووه.
دواكارى گشتيى توركيا ئاشكراشی كردوووه که 85 له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگير كراون و گه‌ڕان و پشكنينيش بۆ ده‌ستگيركردنى 25 كه‌سه‌كه‌ى ديكه به‌رده‌وامه و له نێوان ده‌ستگیرکراواندا ناوی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی سوپای تورکیا ده‌بینرێت که له بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیکدا خزمه‌تیان ده‌کرد.
توركيا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پيلانداڕێژه‌رى هه‌وڵى كووده‌تا شكستخواردوووهكهى ته‌مموزى 2016ى ئه‌و وڵاته‌يه و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێيه ڕهتي ده‌كاته‌وه ده‌ستى هه‌بووبێت له هه‌وڵى كووده‌تا شكستخواردوووهكه.
به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له‌و كوودهتايهدا حكوومه‌تى توركيا ده‌يان هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاى له کاره‌کانیان ده‌ركردوووه و هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازيش له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه و ده‌ستگير كراون.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment