ئێران به‌شداریی ھێرشی سه‌ر ئیدلب ناكات

بەشی ئێران/کوردی- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی خەرمانان به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایگه‌یاند: تاران نایه‌وێت به‌شداریی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ بكات كه‌ بۆ ده‌رهێنانی له‌ ده‌ست گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بڕیاره‌ بۆ‌ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام بدرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسمی به‌ رۆژنامه‌وانانی وت: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌شێوه‌یێک چاره‌سه‌ر بكه‌ین زیان به‌ گه‌لی سووریا نه‌گه‌یێنێت، له‌ گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و توركیا چه‌ند پرسێک ده‌خه‌ینه‌ڕوو، چه‌ندین جاریش رامانگه‌یاندووه‌ بوونی ئێمه‌ له‌ سووریا ته‌نها له‌ پاڵپشتی راوێژكاریدا كورت ده‌بێته‌وه‌ و به‌شداریی له‌ هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ناكه‌ین".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەوتیشی: "ئێستا هه‌وڵ بۆ رووه‌ مرۆییه‌كه‌ی ئیدلب هه‌یه‌ و هیوادارین ده‌ره‌نجامێكی باشی لێبكه‌وێته‌وه‌، چوونكه‌ ئیران پاڵپشتی یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كات و هیواخوازین به‌مزووانه‌ وڵاته‌كه‌ له‌ ره‌گی گرووپه‌ "تیرۆریسته‌كان" پاک بكرێته‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38138

Your Comment

You are replying to: .
captcha