كورد پاڵپشتی خۆی بۆ کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی بنیاتنان ئاشكرای كرد که‌ كورد ئاماده‌یه‌ پاڵپشتی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌یسم جبووری په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی بنیاتنان ‌و چاكسازی كه‌ نووری مالكی ‌و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌که‌ن ڕایگه‌یاند: "له نێو هاوپه‌یمانیی بنیاتنان‌ و كورده‌كان كۆده‌نگییێكی گه‌وره‌ له‌باره‌ی كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دروست بوووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "ئێستا عه‌بدولمه‌هدی نزیكه‌ی 90%ی ڕێگه‌كه‌ی بڕیوه ‌‌و پاڵشتیی مه‌رجه‌عیه‌تیشی بۆ كاندیدبوون هه‌یه‌".

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌دایكبووی ساڵی 1942ی شاری به‌غدایه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ دیاره‌كانی عێراق و له ‌ڕابردوودا وه‌زیری نه‌وتی عێراق بوووه‌ و ماوه‌یێكیش جێگری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک كۆماری پێشووی عێراق بوو.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له ‌پاڵ حزبی شیووعی عێراق كاری ده‌كرد به‌ڵام له‌ ساڵی 1982دا بوووه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق.

عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییێكی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی ‌و حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و به ‌یه‌كێک له‌و كه‌سانه‌ ناو ده‌برێت كه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌رێم‌ و به‌غدای له ‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه‌ ده‌دا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38129

Your Comment

You are replying to: .
captcha