ئه‌ڵمانیا يارمه‌تيى مرۆیی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕياری دا به‌ زيادكردنى يارمه‌تی مرۆییی تايبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی سووری له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان.

کوردپرێس- ڕۆژنامه‌ی ڕاینیشه‌ پۆستی ئه‌ڵمانی به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌یاننامه‌یێکی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڵاوی کردوووه‌ هاوکاریی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ کۆتاییی ساڵی ڕابردوو ته‌نها له‌سه‌دا 45% بوووه‌ له‌ کۆی هاوکاریی پێویست بۆ په‌نابه‌ران که‌ 229 ملیۆن دۆلاره‌.

ئاشکراشی کردوووه‌: ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌ تا ئێستا بۆ ئه‌مساڵ دابین کراوه‌ گه‌یشتوووه‌ته‌ سه‌دا 11.5% له‌و پاره‌یه‌ی که‌ ئاژانسی په‌نابه‌ران پێویستی پێیه‌تی که‌ 227 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ڕۆژنامه‌که‌ حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕياری داوه‌ به‌ زيادكردنى قه‌باره‌ى يارمه‌تیی مرۆيى تايبه‌ت به‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌گاته‌ 70 ملیۆن يۆرۆ و ڕوونیشی کردوووه‌ که‌ نزیک 1.9 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌ عێراق له ‌ئێستادا پێویستیان به‌ خۆراک هه‌یه‌.

حکقومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاندوووه‌ که‌ نزیکه‌ی ٢٢٦ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونیان هه‌یه‌ و زیاتر له‌سه‌دا ٦٠%ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان نیشته‌جێن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38124

Your Comment

You are replying to: .
captcha