کوردپرێس:
رۆژی یەکشەممە 16/9/2018، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆ بوویەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی "ئاسایش و سەقامگیری، توندوتۆڵکردن ،دۆکیۆمێنێتکردنی پێشلکارییەکان بۆ سەر زەوی و ئاسمانی عێراق، کراوە".
لە کۆبوونەوەکەدا رێکخستن و ئەرکە سەرەکییەکانی پۆلیسی فیدراڵی و پڕچەککردن و بەهێزکردنی رۆڵی تەواوکاریان لەگەڵ سوپای عێراقی باس کراوە. هاوکات ئەنجومەنەکە دۆخی سەقامگیریی بەسرە و رێوشوێنەکان و پاراستنی خەڵک و موڵک و ماڵی گشتی تاوتوێکردووە.
بڕیارەکانی ئەنجومەنەکە:
یەکەم: وەزارەتی ناوخۆ دووبارەی چاوخشانەوە دەکات بە رێکخستنەوەی پۆلیسی فیدراڵی.
دووەم: وەزارەتی دەرەوە رێوشوێنی گونجاو دەگرێتە بەر بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی پێشلکارییەکانی تورکیا بۆ ئاسمانی عێراق لای نەتەوەیەکگرتووەکان و دووبارەخستنەڕووی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی.
سێیەم: بڵاوکردنەوەی پاسەوانی سنوور بەدرێژاییی سنووری عێراق- تورکیا بۆ پاراستنی سنوور و رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییێک و ئامادەکردن و دابینکردن و تەرخانکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی.
چوارەم: پەسندکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و هەنگاریا و سەرپشک و پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دانووستاندن و واژۆکردن.
Your Comment