حكوومەتی هەرێم دەتوانێت بێ لێبڕین مووچە دابەش بكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە لەگەڵ زیادبونی داهاتی نەوت، دەتوانرێت كێشەی سوتەمەنی چارەسەر بكرێت و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێنە هەمیشەیی و دەرگای دامەزراندنیش بكرێتەوە.

کوردپرێس:

كاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەپێی بەدواداچوون و لێكدانەوەكانمان لە هەر بەرمیلێكی نەوت 35 بۆ 37 دۆلار دەمێنێتەوە كە ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوت 85 دۆلارە، ئەم پارەیە ئەگەر كەرەتی بكەین بە 430 هەزار بەرمیل كە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێمە، ئەوا بۆ رۆژێك دەكاتە نزیكەی 15 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، بۆ مانگێك دەكاتە 470 ملیۆن دۆلار، كە دەكاتە نزیكەی 700 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك، 300 ملیار دینار داهاتی ناوخۆشمان هەیە كە دەكاتە یەك ترلیۆن دینار.

كاروان گەزنەیی هێمای بۆ ئەوەش كرد: ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بۆچی ناتوانێت بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچە دابەش بكات، ئەمە كێشەیەكی گەورەیە كەلە هەرێمی كوردستان هەیە.

بە وتەی گەزنەیی، "پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئەی بۆچی كە نرخی نەوت دادەبەزێت، تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكەن و دەبێتە كێشە، بەڵام نەوت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە هیچ شتێك لە ژیانی خەڵك ناگۆڕێت، تەنانەت كۆمپانیای دیلیۆتیش هیچ راپۆرتێك لەسەر داهاتی نەوت بڵاوناكاتەوە".

ناوبراو وتیشی: "لێرەوە دەمەوێت خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداش، حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین دەتوانێت مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بە داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابەش بكات".

News Code 3809

Your Comment

You are replying to: .
captcha