بەهۆی هەڵبژاردنەوە كۆبوونەوەی شەش لایەنەكە دوادەخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی شەش لایەنەکە کە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت بەهۆی دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: بۆ كۆبوونەوەی شەش لایەنەكە هیچ كات و شوێنێک دیاری نەكراوە رەنگە بە هۆی هەڵبژاردنەوە قورس بێت ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت.

عومەرمحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان راشیگەیاند: تا ئێستا هیچ كات و شوێنێک سەبارەت بە كۆبوونەوەی شەش لایەنەكە دیاری نەكراوە و رەنگە بە هۆی سەرقاڵیی لایەنەكان بە هەڵبژاردنەوە نەتوانن كۆ ببنەوە.

حەسەن جیهاد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی، هەموو لایەنەكان مەبدەئییەن لەسەر ئەوە رازی بوون كە كۆبوونەوەی شەش لایەنەکە بكرێت، بەڵام ئێستا "سێبەری ململانێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كار دەكاتە سەر بڕیاری لایەنەكان بۆ كۆبوونەوە یاخود كۆنەبوونەوە لەگەل لایەنەكان بە تایبەت یەكێتی و پارتی".

ناوبراو دەشڵێت ئەوان وەک هاوپەیمانی كێشەیان نییە بۆ کۆبوونەوەی شەش قۆڵی، بەڵام بۆ ئەو لایەنانەی لە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنن قورس دەبێت. سەبارەت بە دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ دوای هەڵبژاردنەكان.

حەسەن جیهاد وتیشی: نازانم كۆبوونەوەكە دەكرێت یان دوادەخرێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن نەبوایە ئەوا سەد لەسەد كۆبوونەوەكە دەكرا و هەڵویستەكانیش بۆ چوونە بەغدا باشتر دەبوو".

لە دواین کۆبوونەوەیاندا یەکێتی و پارتی ڕایانگەیاند دەرگایان واڵایە بۆ هەموو لایەنەکان کە بەشداربن لە دانووستانەکانی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و دەنگۆی ئەوە لە ئارادابوو کە کۆبوونەوەی شەش قۆڵی لەم هەفتەیەدا لە نێوان یەکێتی و پارتی و چوار لایەنەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38043

Your Comment

You are replying to: .
captcha