ته‌قینه‌وه‌یێکی به‌هێز له‌ تکریت ڕووی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ باكووری شاری تكریت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێکی زۆر هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ته‌قینه‌وه‌که‌ نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 12ی ئه‌یلوولی 2018 له ‌ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ له‌ نزیک چێشتخانه‌یێکی میللی له‌ شارۆچکه‌ی حه‌جاج له‌ باکووری شاری تکریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕووی داوه‌.

به‌پێی دوایین زانیاری به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 14ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی گشتیی نێوان تكریت و بێجی بوووه‌.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی تكریتی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38040

Your Comment

You are replying to: .
captcha