بۆ گۆڕانكارییە ئیدارییەكان یەكێتی ‌و ئیدارەی كەركووک ڕێكەوتنیان هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی KNN زانیاریی لەبارەی هۆكاری بێ‌ دەنگیی یەكێتی ‌و پارتی لەبارەی سەندنەوەی پۆستە ئیدارییەكان لە كەركووک ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیێنێت: رێككەوتن لە نێوان ئیدارەی نوێی پارێزگاكە ‌و یەكێتی هەیە.

بەپێی هەواڵی کورد پرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی KNN ڕایگەیاند: لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە، بە بەرچاوی بەرپرسانی یەكێتی ‌و پارتیەوە رۆژ لە دوای رۆژ كورد لە ئیدارەی پارێزگای كەركووک دوور دەخرێتەوە، بەڵام لە جیاتی هەڵوێست لایەنە كوردییەكان بێدەنگیان هەڵبژاردوە.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو کەناڵەدا هاتووە: یەكێتیی نیشتمانی كە تا ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لەگەڵ پارتی پۆستە باڵاكانی كەركووكیان بەدەستەوە بوو، ئەو ڕێكەوتنە پشتڕاست دەكاتەوە، كارگێڕێكی مەڵبەندی كەركووكی ئەو حزبە دەڵێت بەمەرجی شۆركردنەوەی دابەش كردنی پۆستەكان تا ئاستی كارمەند و فەرمانبەری ئاسایی ڕەزامەند بوون، بەڵام پارێزگار ڕێكەوتنەكەی پێشێل كردووە.

ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە كورد لە كەركووک زیاتر لە 50 پۆستی ئیداری و ئەمنی لە دەست داوە، لاوازیی كورد گەیشتۆتە ئاستێک تەنانەت تا ئێستا بە بەیاننامەیێكیش ئیدانەی كارەكانی ئیدارەی نوێی پارێزگاكەیان نەكردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37993

Your Comment

You are replying to: .
captcha