به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی ئه‌یلوول ئه‌میندارێـتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه به‌هۆی ساڵیادی 1ی موحه‌ڕه‌مه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه پشووی فه‌رمییه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه نووسراوه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌كاته 1440ی كۆچی و سه‌ره‌تای ساڵی كۆچییه.
ساڵی كۆچی له كۆچ كردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه ده‌ست پێده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی پشوو له عێراق له كاتێكدایه كه نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند كه ڕۆژی سێشه‌ممه به بۆنه‌ی 1ی موحه‌ڕه‌مه‌وه پشووی فه‌رمییه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment