تورکیا جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری قەزاى ئامێدی دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ١١ی ئەم بەیانیە فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای زەرکی و گەلێی سەرگەلییان لە سنووری ئامێدی کرد و زیانەکانی بۆردومانەکە تا ئێستا نەزانراون.

بەبیانووی بوونی ھێزەکانی پەکەکە سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی ھەرێم بۆردومان دەکات و ئەوەش لە چەند ساڵی ڕابردودا چەندین زیانی گیانی و مادی لێکەوتوەتەوە و ھاوڵاتیانی ئەو سنوورانەش ناچار بوون ناوچەکانی خۆیان جێبھێڵن.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37959

Your Comment

You are replying to: .
captcha