به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 7ی ئه‌م مانگه دادگایێكی توركیا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و هه‌شت مانگ بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ده‌ركرد.
ئامه‌د شه‌ریف جامجی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئامه‌د له به‌یاننامه‌یێكدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌كوو بڕیارێكی سیاسی له دژی ئاشتی ناو برد.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ڕێبه‌رانی پارته‌كه‌یان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ركی خۆیان به‌جێ گه‌یاندوووه به‌ڵام سزادانی ئه‌مانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئاشتییه.
هاوكات دادگای توركیا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشوی هه‌ده‌په ده‌ركردوووه.
هه‌ریه‌كه له سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ساڵی 2016 ده‌ستگیر كرابوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment