تورکیا دەستی بە بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند تورکیا جارێکی دیکە دەستی کردووەتەوە بە بڕینەوەی داری دارستانەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێڤینگ هرووری، سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە: "رۆژی یەکشەممە 24-10-2021 چەند وێنەیەکمان لە سەرچاوەیێکی سەت دەر سەت پشتڕاستکراوە بە دەستگەیشتووە، کە دەریدەخات تورکیا جارێکی دیکە دەستی کردووەتەوە بە بڕینی داری دارستانەکانی هەرێمی کوردستان".

رێڤینگ هرووری، کە خۆی خەڵکی ناوچەی هرووری سەر بە ناحیەی کانی ماسییە لە سنووری قەزای ئامێدی، گوتیشی: "تورکیا دەستی کردووە بە بڕینی دارەکانی دەرارێ و داری بڵند لە سنووری گوندی هروور".

سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەو دەستدرێژییەی سوپای تورکیا بۆ سەر دارستانەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەی زناری کێستە لە سنووری ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی کردووە. سوپای تورکیا تاوەکوو ئێستا هێزەکانی لە 12 خاڵی ستراتیژیی ناوچەکە جێگیر کردووە.

News Code 3795

Your Comment

You are replying to: .
captcha