به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول لووتکه‌ی ڕووسیا، تورکیا و ئێران به به‌شداری سه‌رکۆمارانی هه‌ر سێ وڵات له تاران به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و لووتکه‌یه له میدیا عه‌ره‌بییه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوو.
ڕۆژنامه‌ی "الارایا"ی قه‌ته‌ری به سه‌ردێڕی "ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌دات له شه‌پۆلێكی توندوتیژی و قه‌یرانی مرۆیی" نووسیوویه‌تی: "لووتكه‌ی تاران به ڕێككه‌وتنی سێقۆڵی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئیدلب كۆتایی هات."
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی "الشرق"ی قه‌ته‌ری به سه‌ردێڕی "به‌یاننامه‌ی لووتكه‌ی تاران: پێویسته دۆخی ئیدلب به شێوازێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕۆحیه‌تی ئه‌ستانا چاره‌سه‌ر بكرێت" نووسیوویه‌تی: "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت دۆخی ئیدلب بێ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی ڕوو بدات چاره‌سه‌ر بكرێت."
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیی جدید كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه، سه‌ردێڕی "لووتكه‌ی تاران: ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه"ی به‌كار هێناوه. ڕۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی: "جیاوازیی ئاشكرا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه له نێوان ئه‌ردۆغان، پووتن و رۆحانیدا."
ماڵپه‌ری كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له تۆڕی ئینته‌رنێت وێنهیێكی ئه‌ردۆغانی به‌كار هێناوه كه به به‌رده‌م ئاڵای توركیا، ڕووسیا و ئێران‌دا ده‌ڕوات و نووسیوویه‌تی: "ئه‌ردۆغان: له ئیدلب به‌ده‌سته‌وه‌ستانی نامێنینه‌وه."
هاوكات ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی گوته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی كردوووه به سه‌ردێڕ كه ده‌ڵێت "لووتكه‌ی ئاینده له ڕووسیا ئه‌نجام ده‌ده‌ین."
ڕۆژنامه‌ی كۆماریی لوبنانیش به سه‌ردێڕێک نووسیوویه‌تی: "لووتكه‌ی تاران: بهرپهرچدانهوهكان رێگرییان له چاره‌سه‌ری ئیدلب كرد."
ڕۆژنامه‌كه له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا ڕایگهیاندوووه که له لووتكه‌كه‌ی تاران‌دا بۆچوونی جیا له نێوان پووتن و ئه‌ردۆغان و ڕۆحانیدا هه‌بوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment