ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ لەبارەی پێکدادانەکەی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند بەیانێک دەردەکات

بەشی سووریا- لە بەیاننامەیێکی هێزی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ تیشک خراوەتە سەر پێکدادانی ئەو هێزانە لەگەڵ هێزی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و نووسراوە لە پێکدادانەکەدا 11 هێزی دەوڵەتی ناوەند و 7 هێزی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هاوارنیووز بڵاوی کردۆتەوە کە هێزی ئاساشی ناوخۆی قامشلۆ پاش ئەوەی پێکدادانیان لەگەڵ هێزی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بوو بەیانێکی دەرکرد و بەپێی بەیاننامەی ڕاگەیەندراوەکەش 11 هێزی سەر بە دەوڵەتی ناوەند و 7 هێزی ئاسایشی قامشلۆ گیانیان لە دەست داوە.

لەو بەیاننامەیەدا نووسراوە: 3 ئوتومبێلی سەربازیی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا چوونەتە ناوچەی ژێرکونتڕۆڵی پارێزگای قامشلۆ کە بە دەست هێزی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆوەیە.

بەیاننامەکە زیادیشی کردووە: "هێزەکانی دەوڵەتی ناوەند دەستیان کردووە بە دەستبەسەرکردنی چەند کەسێک لەو ناوچەیە و بە چەکی سووک تەقەیان لە بارەگاکانمان کردوووە و دیارە هێزەکانی ئێمەش وەڵامی تەقەکەیان دوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 11 هێزی سەر بە دەوڵەتی ناوەند و 7 هێزی ئاسایشی قامشلۆ گیانیان لە دەست داوە.

لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا نووسراوە لە هەر لایێکەوە هەر هێرشێک بکرێتە سەر خەڵکی ئێمە، وەڵامی هێرشەکە دەدەینەوە و بەرپەرچی ئەو لایەنە دەدەینەوە کە بیهەوێت ئاسایشی قامشلۆ بخاتە مەترسییەوە.

News Code 37929

Your Comment

You are replying to: .
captcha