بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای توركیا بڕیاری ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیەوە. هەروەها سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردن بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سوورەیا ئۆندەر-دا سەپێنرا.
دوێنی دانیشتنێكی دیكەی دادگە دەربارەی دۆسیەی هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سوورەیا ئۆندەر لە ٢٦هەمین دادگەی سزاقورسەكانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
سەربازانی توركیا هۆڵی دادگایان گەمارۆ دا كە لە بەندیخانەی سیلیڤری بوو. سەڵاحەدین دەمیرتاش لەڕێی سیستەمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەكە كرد و سڕی سوورەیا ئۆندەریش لە هۆڵی دانیشتنەكە ئامادە بوو.
لە دانیشتنەكەدا ئەندامانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز ، كۆنسوڵەكانی كەنەدا و سوێد و پارێزەرانی ژووری پارێزەرانی لەندەن ئامادە بوون. هاوكات پەرلەمانتارانی هەدەپە دڵشاد جانباز، زولەیخا گولوم، ئەرۆل كاترجیئۆغلوو، توما چەلیک و زۆر كەسی دیكە ئامادەی دانیشتنەكە بوون.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment