ڕێژه‌ی چوونی گه‌شتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران زیادی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى حاجى ئۆمه‌ران ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی چوونی گه‌شتیارانی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگانی ڕابردوو بۆ ئێران 90% زیادی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود باتێلى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی گومرگى حاجى ئۆمه‌ران به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: به‌ ھۆی دابه‌زینی به‌ھای تمه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دینار ڕێژه‌ی چوونی گه‌شتیارانی ھه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران له‌ ڕێگای گومرگی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ 90% زیادی کردوووه‌ و به‌پێی ئاماره‌کان ڕۆژانه‌ گه‌شتیارێکی زۆر له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌کات.

ناوبراو گوتیشی: "به‌ هۆى دابه‌زینى به‌هاى تمه‌نی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر دیناره‌وه‌‌ هاتنی گه‌شتیاران ڕووی له‌ كه‌می كردوووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ زۆریی باج ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی وه‌رده‌گرن كه‌ بۆ هه‌ر هاووڵاتییێک بڕی ٢٢٠ هه‌زار تمه‌نی لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر بۆ جاری دوووه‌م سه‌فه‌ر بكات‌ بۆ هه‌ر وڵاتێكی‌تر بڕی ٣٣٠ هه‌زاری لێ وه‌رده‌گرن و به‌م شێوه‌یه‌ بۆ هه‌ر سه‌فه‌رێک بڕی پاره‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆره‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ كوردستان".

باتێلی سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی چوونی گه‌شتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران وتیشی: "ڕێژه‌یێكی زۆر گه‌شتیار ڕوو له‌ ئێران ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شت و چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشی ڕوو له‌وێ ده‌كه‌ن و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ڕوو له‌ ئێران بكات بڕی ٢٥ هه‌زار دیناری عێراقی لێ وه‌رده‌گیرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37918

Your Comment

You are replying to: .
captcha