کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیک بڵاوی کرده‌وه ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق داوای چاککردنی دۆخی سیاسی کرد له به‌غدا و ڕاگرتنی توندوتیژییه‌کانی دژی خۆپیشانده‌ران.
سیستانی ئۆباڵی ئاڵۆزی و نائارامییه‌کانی خسته ئه‌ستۆی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و ڕایگه‌یاند: نابێت حکوومه‌تی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و پێوه‌رانه پێکبهێنرێت که له حکوومه‌ته‌کانی پێشوودا پشتی پێبه‌ستراوه.
ئه‌و داوایه‌ی سیستانی له کاتێکدایه ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول خۆپیشاندانی به‌سره ئاراسته‌یێکی نوێیان به‌خۆیانه‌وه بینی و خۆپیشانده‌ران کونسووڵخانه‌ی ئێرانیان له شاره‌که‌دا سووتاند و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران داوای له عێراق کرد ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که بدۆزرێته‌وه و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نێت.
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشکردنه سه‌ر کونسووڵگه‌ری وڵاته‌که‌ی له به‌سره‌ی به کارێکی دڕندانه و تێکده‌رانه ناو برد و دواتریش باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی کرد به زووترین کات شاری به‌سره جێبهێڵن.
هه‌ر له‌وباره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی: "له کاتێکدا له داواکارییه‌کانی ھاوڵاتییانمان له پارێزگای به‌سره تێده‌گه‌ین، نیگه‌رانیی زۆری خۆشمان بۆ ھێرشکردنه سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ھه‌ندێک له خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌رده‌بڕین".
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئه‌و کاره له‌گه‌ڵ میواندارێتی کردنی نیشتیمانیدا بۆ ده‌سته دیپلۆماسییه‌کان ناگونجێت و به‌ئامانجگرتنی ئه‌و ده‌ستانه کارێکی ڕه‌تکراوه‌یه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیھان ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment