ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئیدلب هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌ ئیدلب پرۆسه‌یێکی دڵڕه‌قانه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت. له‌وێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ ده‌ژین. ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌ساتێک ڕوو بدات یه‌که‌م شوێن که‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ ڕووی تێده‌که‌ن دیسان هه‌ر تورکیایه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکۆماری تورکیا له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ قرغیزستان له‌ فڕۆکه‌که‌دا وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب گوتی: "بۆ ئێمه‌ دۆخی ئێستای ئیدلب گرنگه‌ چوونکه‌ له‌ ئیدلب پرۆسه‌یێکی دڵڕه‌قانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌وێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ ده‌ژین. خوا نه‌کات، ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌ساتێک ڕوو بدات یه‌که‌م شوێن که‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ ڕووی تێده‌که‌ن دیسان هه‌ر تورکیایه‌. له‌ کاتێکدا ئێمه‌ له‌ که‌شێکداین که‌ پێمان وایه‌ چه‌ند شتێک چاره‌سه‌ر کراون و ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ تورکیاوه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌. له ‌ئێستادا ریسکێکی له‌و جۆره‌ له‌ ڕۆژه‌ڤدایه‌. له‌ ئێستادا هاریکاریی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیادا زۆر گرنگه‌. ئه‌مریکا تۆپه‌که‌ بۆ ڕووسیا و ڕووسیا بۆ ئه‌مریکای هه‌ڵده‌دات به‌ڵام خوا نه‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو مووشه‌ک به‌سه‌ر ئه‌وێدا ببارێنرێت، کۆمه‌ڵکوژیی گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات. له‌ دۆخێکی له‌و شێوه‌یه‌دا ئه‌وانه‌ی له‌وێوه‌ هه‌ڵدێن، بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕێژه‌یێکی زۆریان دیسان هه‌ر دێنه‌ لای ئێمه‌. ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ کێشه‌یێکی نوێ نه‌هێنێته‌ ئاراوه‌. به‌ بڕیارێکی دروست له‌ ده‌ره‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کاندا ئه‌م قۆناغه‌ تێده‌په‌ڕێنین. رۆژی 7ی ئه‌یلوول لووتکه‌ی تاران هه‌یه‌. له‌و لووتکه‌یه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌به‌ینه‌ خاڵێکی زۆر ئه‌رێنیتر. ئه‌مه‌ درێژه‌ی ئاستانایه‌. دۆخێک نییه‌ که‌ به‌ره‌وڕووی جنێڤ ببێته‌وه‌. ئینشائه‌ڵڵا له‌ ڕێگه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی لووتکه‌ی تاران به‌ شێوه‌یێکی ئه‌رێنی سه‌رکه‌وتوو ده‌بین له‌ ڕێگری کردن له‌ توندڕه‌وییه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌وێ. گرنگیی زۆر به‌ لووتکه‌که‌ ده‌ده‌ین".

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پرسی مه‌نبه‌ج گوتیشی: ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ له‌و خاڵه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نین كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ئه‌نجامی دا. ڕووداوه‌كه‌ له ده‌ست ده‌چێت. پێویسته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ببینین. له‌ خاڵێكی نموونه‌ییدا نین. ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا كراوه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ ناڕوات به‌ڕێوه‌. هیوادارم قۆناغێكی نوێ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ ده‌ست پێبكات كه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان چاووشئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریمان خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ موخاته‌به‌كانیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. پشتیوان به‌خوا چ له‌ منبج و چ له‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت هه‌نگاوی خوازراو ده‌نرێن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ یه‌په‌گه‌ گوتی: "هاوبه‌شێكی ستراتێجی كارێكی وه‌ها به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه‌كه‌ی بكات شتێكی جوان نییه‌. ماوه‌ی 16 ساڵه‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی و سه‌ركۆماری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. نه‌مانتوانیوه‌ هیچ پێداویستییێكمان به‌ پاره‌ش له‌ ئه‌مریكا بكڕین كه‌چی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌توانن به‌ بێ پاره‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێک له‌ ئه‌مریكا وه‌رگرن. ئه‌و چه‌كانه‌ش دژ به‌ ئێمه‌ به‌كار ده‌هێنن. ئه‌وه‌ چ هاوبه‌شێكی ستراتێجیه‌؟ (له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ پێنه‌دانی فرۆكه‌) ئه‌وه‌ش شتێكی كه‌مێک قورسه‌. ده‌مانچه‌یان نه‌دا به‌ پۆلیس ده‌مانچه!"

سه‌رکۆماری تورکیا باسی له‌وه‌ش کرد هیچ داواکارییێکی بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه ‌بچێت به ‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوووه‌ و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ هیچ داواکارییێکی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته‌ پێشکه‌ش ناکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37890

Your Comment

You are replying to: .
captcha