به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: داوایان له یه‌کێتی ئه‌ورووپا کردوووه به زووترین کات چاره‌سه‌ری فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بکه‌ن پێش سه‌پاندنی قۆناغی دووهه‌می سزاکان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه که ڕاسته‌وخۆ که‌رتی نه‌وت ده‌کاته ئامانج.
عێراقچی وتوویه‌تی: "دوا مۆڵه‌ت و مه‌رجی ئێران بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ره و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ بدرێت ڕێگاچاره‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا جێبه‌جێ بکرێت و کڕینی نه‌وت له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه گه‌ره‌نتی بکرێت چوونکه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌کان نه‌گیرێنه‌به‌ر ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که کۆتایی دێت و هه‌ڵده‌وشێته‌وه".
وته‌کانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاتێکدایه زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایانگهیاندوووه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئێران که به هۆی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا و کشانه‌وه‌ی له رێککه‌وتنه‌که ڕووبه‌ڕووی بوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment